سەردێڕ:

تەندروستى سلێمانى ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە سکچوون بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2019-06-24

2090 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستى سلێمانى چەند ڕێنماییەکى بۆ خۆپاراستن لە پەتاى سکچوون لە وەرزى گەرما بڵاوکردەوە و داواى لە هاوڵاتیان کرد ڕێنماییەکان جێبەجێبکەن.

لە ڕێنماییەکاندا هاتووە، پێویستە بەبەردەوامى شەش مانگ جارێک تانکى ئاوى خواردنەوە پاک بکرێتەوە.

لە خاڵێکیتریدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان بپارێزن لە خواردنى سەر عارەبانە و دەستگێڕەکان و ئەو بەروبومانەشى کە بە ئاوى زێراب و پیس ئاو دەدرێن.

تەندروستى سلێمانى داواش دەکات بەفرى سەر شەقامەکان بەکار نەهێنن بۆ ساردکردنەوەى ئاوى خواردنەوە و دڵنیابوون لە سەرچاوەى ئاوى خواردنەوە و پاک ڕاگرتنى.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەکاتى بوونى هەر سەرپێچییەکدا نزیکترین بنکەى تەندروستى لێئاگاداربکەنەوە.

ساڵانە لەگەڵ هاتنى وەرزى گەرما  پەتاى سکچوون  بەڕێژەیەکى  زۆر بڵاودەبێتەوە و بەپێى ڕێنماییەکانى تەندروستیش هۆکارى سەرەکى بڵاوبوونەوەى نەخۆشیەکە خراپى ژینگە و بەکارهێنانى ئاوى نەشیاوە بۆ خواردنەوە.

ب.ب

‌بەپەلە