سەردێڕ:

پۆمپیۆ: ئامادەین بە بێ مەرج دانوستان لەگەڵ ئێران بکەین

فۆتۆ: 
2019-06-24

2554 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بەبێ مەرجی پێشوەختە دانوستان لەگەڵ ئێراندا بکات.

مایک پۆمپیۆ لە نوێترین لێدوانیدا لەسەر گرژییەکانى نێوان ئێران و وڵاتەکەى رایگەیاندووە، ئەگەر ئێران ئامادەبێت په‌یوه‌ندییان پێوه‌ بكه‌ن ده‌كرێت دانوستانه‌كان ده‌ستپێبکەنەوە و داهاتوویه‌كی پڕشنگداریان ده‌وێت بۆ گه‌لی ئێران، ئه‌و دانوستانانه‌ش بۆ ئه‌وان خاڵی ده‌رچوونە.

هاوکات دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکردووە، هیچ لایەک بەرپابوونی جەنگی ناوێت و پێدەچێت ئێرانیش بیانەوێت ڕێککەوتنێک واژۆ بکەن.

لاى خۆیەوە عەباس عیراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران روونیکردووەتەوە، بڕیاری کەمکردنەوەی پابەندییان بە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی وڵاتەکەیانەوە بڕیارێکی نەتەوەیی بووە و لێی پاشگەزنابنەوە تا ئەوکاتەی داواکانیان قبوڵدەکرێت.