سەردێڕ:

ئەو خواردنە بەستووانەی نابێت لە بەفرگردا بمێننەوە

فۆتۆ: 
2019-06-24

7458 جار خوێندراوەتەوە

زۆرکات هەندێک لە خۆراکەکان لە بەفرگر "فرێزەر"ی ساردکەرەوەدا هەڵدەگرن و بۆ وەرزێکی تر یان بۆ کاتێکی تر بەکاری دەهێننەوە، شارەزایانی بواری خۆراک ئاشکرای دەکەن ئەوکارە مەترسیی تەندروستیی لێدەکەوێتەوە.

ماڵپەڕی ڤۆد نێتۆرک لە هەواڵێکی تەندروستیدا بە پشتبەستن بە وتەی شارەزایانی بواری خۆراک ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن پێویستە لە بەفرگری ساردەکەرەوە ئەم جۆرە خواردنە بەستووانە فڕێبدەن، ئەوانیش:

- سەهۆڵ

مكعبات الثلج. أرشيفية - تعبيرية

زۆر کەس پێیان وایە بوونی سەهۆڵی بەستوو لە بەفرگردا و دووبارە بەکارهێنانەوەی تەندروستە بەڵام ئەم بیرکردنەوەیە هەڵەیە، ئەگەر سەهۆڵەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە بەفرگردا بێت و بۆن و تامی ناخۆش بووبێت ئەوا نابێت بەکاربهێنرێت و پێویستە فڕێبدرێت، ئەو دەفرەی سەهۆڵەکەی تێدا دەبەسترێت بە جوانی بشۆرێت تاکو نەگوازرێتەوە بۆ خواردن و سەهۆڵەکانی تری ناو بەفرگرەکە.

دەنکی قاوە یاخود قاوەی نە هاڕدراو

حبوب القهوة. أرشيفية - تعبيرية

زۆر کەس بۆ خراپ نەبوونی دەنکی قاوە لە بەفرگردا هەڵی دەگرن کە ناتەندروستە بەڵکو زیاتر ئەم بیرۆکە بۆ ئەو جۆرە قاوانە دەبێت کە هاڕدراوبن، بەڵام بۆ قاوەی نە هاڕدراو هۆکارە بۆ تێکچوونی تام و بۆنەکەی.

سەوزە و میوە

بازلاء مجمدة. أرشيفية - تعبيرية

زۆر کەس بەپێی وەرزەکان سەوزە و میوە لە بەفرگردا هەڵدەگرن، بەڵام لەپڕ بەستنی ئەو جۆرە خۆراکانە و دروستبوونی گۆڕانکاری لە پێکهاتەیاندا بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی زیانی هەیە و سوودە گرنگەکانی نامێنێت.

دووبارە بەستنەوەی خۆراکەکان

خضار مجمدة . أرشيفية - تعبيرية

زۆرکەس کاتێک بەشێک لە خۆراکە بەستووەکە بەکاردەهێنێت و بەشەکەی تری هەڵدەگرنەوە، پێویستە ئەو بەشەی کە بەکارناهێنرێت بە خێرای فڕێبدرێت و دووبارە بەکارنەهێنرێتەوە، چونکە بەکتریایەکی زۆری لەسەر کۆدەبێتەوە و زیانی تەندروستی دەبێت.

لەناوبردنی هەندێک جۆری خۆراکی بەستوو

لحوم مجمدة. أرشيفية - تعبيرية

زۆرکات خۆراکەکان لە کیسی نایلۆن یاخود قوتوی پلاستیک تا ماوەیەکی زۆر هەڵدەگیرێت ئەمەش زیانی دەبێت یاخود بەرواری بەسەرچوونەکەی نازانیت و گومانت لێی هەیە ئەوا باشترە ئەو جۆرە خۆراکە فڕێبدەیت.

ئ.ل