سەردێڕ:

یەکێتى و مەسرور بارزانی بە نهێنی کۆبوونەتەوە

لە هەولێر
فۆتۆ: 
2019-06-24

18497 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، هەولێر ، هێرش قادر

دوێنێ بەنهێنی و دوور لە چاوی میدیا سێ نوێنەری یەکێتی و مەسرور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت لە شاری هەولێر کۆبوونەتەوە.

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە دیجیتاڵ میدیای ئین ئاڕ تی ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا یەکێتی دواین قسەی خۆی بە مەسرور بارزانی وتووە کە پێش پێکهێنانی کابینەی نوێ پرسی کەرکوک یەکلایی بکاتەوە.

 ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی وتیشی، "ئەم داوایەش لەبەر جەماوەر و خەڵکی یەکێتی لەو شارە کراوە نەک دژایەتی کردنی پارتی بێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "مەسرور بارزانی لەبەرامبەردا پێیوتوون لەگەڵ باوکی لەسەر ئەو پرسە قسە دەکەن و لە ئێستادا یەکێتی چاوەڕوانی وەڵامەکەی مەسعود بارزانییە ".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی وتیشی، بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا پارتی وەڵامی یەکێتی بداتەوە و وەڵامەکەش لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و کۆتا بڕیاری لەسەر دەدرێت.