سەردێڕ:

هەولێر.. قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى گوندی کۆری چووە بواری جێبەجێکردنەوە

فۆتۆ: 
2019-06-24

1750 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم لە نوسراوێکدا کە بۆ بانکى خێڵانى ناردووە، داوای تەمویلکردنى ٢٤ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار دۆلارى لێکردوون بۆ قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى گوندى کۆرى.

بەپێی نوسراوەکە بڕى حەوت هەزار دۆلار کە دەکاتە هەشت ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دینار بۆ هەر هاوڵاتییەکى زیانلێکەوتووى پرۆژەى گوندى کۆرى خەرجدەکرێت وەک قەرەبووکردنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر نەورۆز مەولود وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنووسیدا ئاماژەى بەوەکرد، سەرۆکى حکومەت هەموو پێشنیازەکانى لەبارەى قەرەبووکردنەوەى بەشداربووانى گوندى کۆرى دەربڕیوە.

ماوەى پێنج ساڵە پڕۆژەى گوندى کۆرى لە هەولێر لەسەر بڕیارى نێچیرڤان بارزانى دەست بەجێبەجێکردنى کراوە، بەڵام تائێستا تەواو نەکراوە و تەنها هەزار هاووڵاتى سودمەندبوون لە پڕۆژەکە و زیاتر لە چوار هەزار هاوڵاتى دیکە خانووەکانیان تەواو نەکراوە.

چەندین جاریش هاوڵاتییانى زیانلێکەوتوو لە پڕۆژەى گوندى کۆرى دژى تەواو نەبوونى پڕۆژەکە گردبوونەوە.

ئ.ر

 


‌بەپەلە