سەردێڕ:

شێوازی مامەڵەی کارمەندانی وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ کچە یەکەمێکدا کاردانەوەى لێکەوتەوە

فۆتۆ: 
2019-06-24

43533 جار خوێندراوەتەوە

شێوازی مامەڵەی کارمەندانی وەزارەتی پەروەردە لەکاتی مەراسیمی خەڵاتکردنی یەکەمەکاندا لەگەڵ کچە یەکەمێکى نیقابدا(پەچە بەسەر) کاردانەوەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.

وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکاندا دەردەکەوێت لەکاتی مەراسیمەکەدا کارمەندێکى وەزارەتی پەروەردە ئەو کچە یەکەمە کە پەچەى بەسەرەوەیە لە رێزى پێشەوە لادەبات و دەیباتە  ڕێزی دوای دواوە.

بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ئەم هەڵسوکەوتەوە ئەو کارمەندەی وەزارەتی پەروەردە بە ئەنقەست و مەبەستدار وەسفدەکەن و وتوویانە "لە گرتەکەدا دەردەکەوێت لەلایەن  پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەوە بۆ ئەو کارە ڕاسپێردراوە" و هاوکات بەشێکی تریش بە کارێکی ئاسایی  باسیدەکەن.