سەردێڕ:

دەتوانن لێرەوە ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکان وەربگرن

پۆلی ١٢ی ئامادەی و ٩ی بنەڕەتی
فۆتۆ: 
2019-06-23

137503 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوە وەزارییەکانی پۆلەکانی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی  بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨- ٢٠١٩ ئاشکرا کرد.

ئەمشەو یەکشەممە، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا وەزارەتی پەروەدەی هەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی بڵاوکردەوە و لە سەرەتای کۆنفرانسەکەشدا پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕێژەی دەرچوون لە تاقیکردنەوە گشتییەکاندا لە ٤٨% بووە.

 وەزیرى پەروەردە ئاماژەی بەوەشکرد، لەخولى یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکاندا نزیکەى سێ هەزار کەس کۆنمرەى ٩٠ تا ١٠٠ یان هێناوە.

خوێندکارانی ١٢ی ئامادەی هەردوو بەشی وێژەی و زانستی دەتوانن لێرەوە ئەنجامەکان وەرگرن

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی

بەپێی ئەنجامەکان، هەردوو خوێندکار مەنسور قادر موحسین لەبەشى زانستى و سەهەند سەرکەوت عەبدوڵڵا لەبەشى وێژەیی یەکەمى پۆلى ١٢ى ئامادەیین، هەروەها هەردوو خوێندکار ئەنوا شێرزاد ئەسعەد و محەمەد عەلی عوسمان یەکەمى نۆى بنەڕەتین لەسەر ئاستى هەرێم.

بۆ ئەم ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ بەگشتی ٢٣٤ ھەزار و ٣٣٢ قوتابی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و پۆلی ٩ی بنەڕەتی و پیشەیی بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکاندا کرد.