سەردێڕ:

بومەلەرزەیەک لە سلێمانی و کەرکوک و گەرمیان روویدا

فۆتۆ: 
2019-06-23

16491 جار خوێندراوەتەوە

کاتژمێر حەوت و ٥٤ خولەکی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بومەلەرزەیەک لە پارێزگای سلێمانی کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان روویدا.

ناوەندی چاودێری بومەلەرزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بولەمەرزەکە لە سنوری نێوان عێراق و ئێران و بە دیاریکراویش لە ١٨ کلیۆمەتری ناوچەی سەرپێلی زەهاوی خۆرهەڵاتی کوردستان روویداوە.

ناوەندەکە ئاشکرایکرد گوڕی بومەلەرزەکە لەسەر پێوەری ڕێختەر ٤.٦ پلە بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی زیانە گیانییەکان ئاشکرا نەکراوە.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لە گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی ترسەوە ژمارەیەک لە هاوڵاتیان ماڵەکانی خۆیان چۆڵکردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی دووساڵی ڕابردوودا چەندین جار لە ناوچەی سەرپێڵی زەهاو بومەلەرزە بە گوڕی جیاجیا ڕویداوە و زیانی گیانی و ماڵی لە ناوچەکە خستووەتەوە.