سەردێڕ:

سبەی موچەى ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

کۆتایی بە موچەى مانگی ئازار دێت
فۆتۆ: 
2019-06-22

31181 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر،ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبەی موچەی خانەنشینانی مەدەنی دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سبەی یەکشەممە موچەی خانەنشینانی مەدەنی دابەش دەکرێت.

هاوکات ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، بە پێدانی مووچەی خانەنشینان کۆتایی دێت بە دابەش کردنی مووچەی مانگی ئازار.  

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٣ی ٢٠١٩یە و چوارەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.