سەردێڕ:

سەدر: پێویستە ئەمساڵ ڕێگرى لە چوونە حەجى سیاسییەکانى عێراق بکرێت

فۆتۆ: 
2019-06-22

914 جار خوێندراوەتەوە

رێبەری ڕەوتی سەدر داوا دەکات ئەمساڵ ڕێگرى لە چوونە حەجى سیاسییەکانى عێراق بکرێت.

لەگەڵ نزیکبوونەوەى فەریزەى حەج، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا ١٠ داواکارى لە حکومەتى عێراق دەکات و دەڵێت، دەبێت ڕێگە نەدرێت کەسانی سیاسیی و ئەو کەسانەی کە پێشتر چوونەتە حەج ئەمساڵ بچنەوە حەج.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە دەرفەتێکی باشتر بۆ ئەو کەسانە بڕەخسێنرێت کە پێشتر حەجیان نەکردووە و هاوکاری کەسانی بە تەمەنیش بکرێت بۆ ئەوەی بتوانن حەج بکەن.

سەدر داواشیکردووە، پێویستە پشکی کەسوکاری شەهید و بریندار و هاوشێوەکانیان تایبەت بێت و لەسەر حسابی خەڵک نەبێت و ڕێگرییش بکرێت لە مامەڵەی تائیفی و پشکى حزبی لەگەڵ حاجیان.