سەردێڕ:

بەغدا.. لە تەقینەوەیەکدا حەوت کەس کوژران

زیاتر لە ٣٠ کەس بریندار بوون
فۆتۆ: 
2019-06-21

2166 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى تەقینەوەیەک لە حوسەینییەکى بەغدا حەوت کەس کوژران و زیاتر لە ٣٠ برینداربوون.

پۆلیسی عێراق ڕایگەیاندووە، تەقینەوەکە لە کاتى هاتنەدەرەوەى نوێژخوێنان لە حوسەینییەى ئیمام مونتەزیر بە پشتێنى بۆمڕێژکراو لە ناوچەى بەلەدیات لە ڕۆژهەڵاتى بەغداد ڕوویداوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، دواى تەقینەوەکە هێزە ئەمنییەکان کۆنتڕۆڵى ناوچەکەیان کردووە.

بەهۆى ناجێگیرى دۆخى ئەمنییەوە ناوبەناو لەچەند ناوچەیەکى بەغدا و دەوروبەرى تەقینەوە روودەدات و لە کۆتایی مانگى رابردووشدا شەش تەقینەوە لەکەرکوک روویاندا.