سەردێڕ:

بەهۆی گرژییەکانی ئەمریکا و ئێرانەوە نرخی نەوت بەرزبووەوە

فۆتۆ: 
2019-06-20

2795 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی  نێوان ئەمریکا و ئێران و لێدوانەکانی ترەمپ سەبارەت بە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران نرخی نەوت زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا گەیشتە ٦٤دۆلار و ٥٨ سەنت لە کاتێک لە بەرەبەیاندا ٦٢ دۆلار و ٦٥ سەنت بوو.

 ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بەرزبووەوە و گەیشتە ٥٧ دۆلار و ٢٢ سەنت.

ئەمڕۆ ئێران فڕۆکەیەکی ئەمریکای خستەخوارەوە و دواتریش ئەمریکا ڕایگەیاند، کە کارێکی مەترسیداریان کردووە و ترەمیش وتی، لە نزیکترین کاتدا دەزانن کە ئایا هێرشدەکەینە سەر ئێران یان نا.