سەردێڕ:

سوودە تەندروستییەکانی شۆربای نیسک

فۆتۆ: 
2019-06-20

3767 جار خوێندراوەتەوە

شۆربای نیسک بەهۆی بوونی چەندین ماددەی خۆراکیی بەسوود لە پێکهاتەیدا گرنگیی بۆ تەندروستیی لەش هەیە.

ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە سوودە تەندروستییەکانی شۆربای نیسک کردووە:

بەهۆی بەرزیی ئاستی کالسیۆم لە شۆربای نیسکدا ماسولکەکانی جەستە لە فشەڵبوون و شکان دەپارێزێت.

بڕێکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە کە بە شێوەیەکی هاوسەنگ لە جەستەدا دابەشدەبێت و بەو هۆیەوە پارێزگاری لە تەندروستیی دڵ دەکات.

دەوڵەمەندە بە کانزای ئاسن، ئەگەرەکانی توشبوون بە کەمخوێنی کەمدەکاتەوە.

چالاکی بە جەستە دەبەخشێت.

بڕێکی زۆر ڤیتامین سیی تێدایە، بەمەش دەبێتە یەکێک لەو خۆراکانەی پارێزگاری لە تەندروستیی پێست دەکات.

- یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش و لە گرفتی قەڵەوی دەتپارێزێت.

Image result for ‫شۆربای نیسک‬‎

ئ.ل