سەردێڕ:

دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ پاره‌ی‌ سندوقی‌ مزگه‌وت ده‌ستگیركران

فۆتۆ: 
2019-06-20

1774 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانى ڕایگەیاند، ڕۆژى ١٦ى ئەم مانگە دوو کەسیان بە تۆمەتى دزینى پارەى سندوقە مزگەوت لە سلێمانى دەستگیرکردووە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی سلێمانى ئاماژەى بەوەکردووە، "پاش تۆماركردنی‌ تاوانێكی‌ دزینی‌ پاره‌ی‌ سندوقی‌ مزگه‌وت، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانیان رۆژی(‌ ١٦ى حوزەیرانى ٢٠١٩)  دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی‌ (د، ئ، ك - ئـ، ح) ده‌ستگیر بكه‌ن."

روونیشیکردووەتەوە، له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ ٤٤٦ له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ به‌ندن ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەکانى ڕابردوودا چەندین کەس بە تۆمەتى دزیکردن لە ماڵ و شوێنە گشتییەکان لە سلێمانى لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.

ئ.ر