سەردێڕ:

بڕیاری دەستگیرکردنی ڕێبوار تاڵەبانی هەڵوەشایەوە

بە فەرمانی دادگای ڕەسافە
فۆتۆ: 
2019-06-20

2714 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، کەرکوک، نەبەز میقداد

بڕیاریدەستگیرکردنی رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە وەکالەت، ھەڵوەشایەوە.

بە پێی ناوەڕۆکی نوسراوێکی دادگای رەسافەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، کە نێردراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ،  داواکراوە کار بە فەرمانی دەستگیرکردنی رێبوار تاڵەبانی نەکرێت.

لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو دادگای کەرکوک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک  دەرکردبوو.

لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە رێبوار تاڵەبانی نەگەڕاوەتەوە کەرکوک لە شاری ھەولێر نیشتجێییە.