سەردێڕ:

​کوالێتى کۆنتڕۆڵ: ڕانیە بووەتە شوێنی ساغکردنەوەی دەرمانی قاچاغ

فۆتۆ: 
2019-06-20

853 جار خوێندراوەتەوە

کوالێتى کۆنتڕۆڵی دەرمانى هەرێم ڕایگەیاند، ڕانیە بووەتە شوێنی ساغکردنەوەی دەرمانی قاچاغ و کوالیتی خراپ، ئاسایشی شارەکەش بە توندى وەڵامیدایەوە.

کوالێتى کۆنتڕۆڵی دەرمان لە پەرەی خۆیان لە فەیسبوک بلاویانکردەوە، ڕانیە کەوتووەتە ناوچەیەکی جوگرافی ئاڵۆزەوە و بەهۆی نەبوونى چاودێرییشەوە ئەو شارە لەزۆر سەرچاوەوە دەرمانی قاچاخ و کوالێتی خراپی بۆ دێت.

بەڵام دواى چەند خولەکێک لە بڵاوکردنەوەى کوالێتى کۆنتڕۆڵی دەرمانى هەرێم بابەتەکەیان سڕییەوە.

لە بەرامبەریشدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایانگەیاند، ئەندامێکی سەرەكی كوالێتی كۆنتڕۆڵی هەرێم ناوی شاری ڕانیەی هێناوە لە ڕابردوو ئێستادا، کە فەرمانی دەستگیركردنی لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی ڕانیەوە بەپێی ماددەی (٣٧٨) بۆ دەرچووە و خۆی خاوەنی كۆگایە لە سنورەكەدا، لە ئێستاشدا بڕی دوو تەن دەرمانی لێ‌ گیراوە.