سەردێڕ:

چوارقوڕنە: گەنجێک لە ئاودا خنکا

فۆتۆ: 
2019-06-20

1597 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژ پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە ئاوی ڕووباری قەرنیاغا لە چوارقوڕنە خنکاوە.

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژ پۆلیسی ڕاپەڕین بەدیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی تەرمی گەنجێک هێنرایە نەخۆشخانەی شەهید ئەحمد ئیسماعیل لە چوارقوڕنە بەناوی (ه.م) تەمەن ٢٠ساڵ  کە بەهۆی مەلەکردن لە ناو ئاوی ڕووباری قەرنیاغا لە گوندی قەرەنیاغا سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی وت، گەنجەکە خێزاندارە و خاوەنی یەک منداڵە، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.

ئەوەشی وت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.