سەردێڕ:

شنگال.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە نزیکەی هەزار خانوو سوتان

فۆتۆ: 
2019-06-20

1164 جار خوێندراوەتەوە

لە ناحیەی گرعوزێر سەربە قەزای شەنگال بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە، بە سەدان دۆنم دەغڵودان و نزیکەی هەزار خانووی هاوڵاتیان سوتان.

جەلال خەلو، بەڕێوەبەری ناحیەی گرعوزێر بە وەکالەت، بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند  ئاگر لە دەغڵودانی هاوڵاتیان بەربوو، بەو هۆیەشەوە سەدان دۆنم زەوی کشتوکاڵیی سوتان و نزیکەی هەزار خانووی هاوڵاتیانیش سوتان.

هەروەها پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شنگال ڕایگەیاند، ئەو خانووانەی سوتاون، خانووی خەڵکانی ئاوارە بوون و چۆڵ بوون و زۆربەیان پێشتر لەلایەن داعشەوە بۆردوومان کرابوون.

باسی لەوەش کرد، دوای هەوڵێکی زۆری تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بە هاوکاری هاوڵاتیان، ئاگرەکە کوژێنرایەوە.

لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا ١٦ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنوری قەزای شەنگال ڕوویداوە و بەو هۆیەشەوە زیاتر لە ٣٥ هەزار دۆنم دەغڵودانی هاوڵاتیان سوتاون و سێ جوتیاریش لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان، گیانیان لەدەستداوە.

هـ.ع

‌بەپەلە