سەردێڕ:

عێراق و ئێران لەسەر توندوتۆڵکردنی سنوورە ھاوبەشەکانیان ڕێککەوتن

فۆتۆ: 
2019-06-20

1193 جار خوێندراوەتەوە

پاسەوانی سنوریی عێراق و ئێران ڕێککەوتن لەسەرتوندوتۆڵکردنی سنووری ھاوبەشی نێوانیان.

فەرماندەی گشتی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوری عێراق ڕایگەیاند، سنوورەکانی عێراق و ئێران ٦٥٤ کیلۆمەترە و پاراستنی ئەو سنوورانە ئەرکێکى قورسە و پێویستیان بە هاوکارى یەکتر هەیە.

شێرکۆ عەبدوڵا ڕاشیگەیاند، لیژنەی ھاوبەشی سنووری ھەردوو وڵات، بەپێی رێکەوتنی نێوانیان شەش مانگ جارێک کۆدەبنەوە.

فەرماندەکەی پاسەوانی سنوری عێراق داواشی لە ھاوڵاتیان کرد بەشێوەی قاچاخ لە سنوورەکانەوە ھاتوچۆ نەکەن و ئاڵوگۆڕی بازرگانیش نەکەن، چونکە رووبەڕووی کێشە و سزا دەبنەوە.

هاوکات یەحیا ئیلاهی فەرماندەی ھێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێران ڕایگەیاند، ماددە ھۆشبەرەکان لە سنوورى ئەوان دزەی پێناکرێت، وتیشی، کۆڵبەرانى سنورەکانى هەردوولا لە ژێر چاودێرى ئەواندان و ئاگادارى کارەکانیانن.

هـ.ع


‌بەپەلە