سەردێڕ:

راكان جبورى چووە بەردەم دادگای کەرکوک

لەسەر سکاڵاى پەرلەمانتارێکی عێراق
فۆتۆ: 
2019-06-20

4641 جار خوێندراوەتەوە

بۆ وەرگرتنی وتەكانی لەسەر ئەو سكاڵایەی لەسەری تۆماركراوە، ڕاكان جبورى، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت، چووە بەردەم دادگای كەركوك.

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، لەسەر سکاڵاى پەرلەمانتارێکی عێراق راكان سەعید لە دادگای كەركوك وتەی لێوەرگیراوە.

شانزەى ئەم مانگە دادگای لێكۆڵینەوەی دەسپاكی كەركوك لەسەر سکاڵاى دیلان غەفور پەرلەمانتاری عێراق فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ ڕاکان جبورى دەرکرد بە تۆمەتی بەهەدەردانی پارەى ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانى لەژێر دەستی داعش و گەندەڵى لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى شارەکە.