سەردێڕ:

نوێترین لێدوانی ئەمریکا سەبارەت بە شەڕکردن لەگەڵ ئێران

فۆتۆ: 
2019-06-20

8409 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى ناخوازێت شەڕ لە دژى ئێران بەرپا بکات، بەڵام ئامادەیە بەرگرى لە هێزەکانيان و بەرژەوەندیەکانى لە ناوچەکەدا بکات.

وتەبێژى پنتاگۆن لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، پرۆسەى بڵاوەپێکردنى هەزار سەرباز لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست پێکهاتووە لە کەتیبەى موشەکى پاتریۆت و فرۆکەى بێ فرۆکەوان و فرۆکەى چاودێرى و هێزى وەڵامدانەوە.

لەلایەکى ترەوە، وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا ڕایگەیاند، برایان هوک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران سەردانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکات و لەبارەى "دوژمنکارى ئێران" لەگەڵ بەرپرسانى وڵاتانى سعودیە و ئیمارات و عومان و کوێت و بەحرێن کۆدەبێتەوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، پنتاگۆن زانیارى هەواڵگرى ئەمریکا لەبارەى هەڕەشەکانى چەند هەفتەى ڕابردووى ئێران لە ناوچەکەدا دەخاتە ڕوو.

ڕونیشیکردەوە، بریان هوک هەفتەى داهاتوو سەردانى ئەوروپا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانى بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا تاوتوێى کۆمەڵێک پرس دەکات لە بارەى دەسەڵاتدارانى ئێرانەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر برایان هوک ڕایگەیاندبوو، وڵاتەکەى دەخوازێت رێکەوتنى گشتگیر لەگەڵ ئێران بکات، کە ئامانج لە فشارەکانى وانشنتۆنیش بۆ ئەوەیە تاران هەڵسوکەوتەکانى بگۆڕێت.

ب.ب