سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کرد

پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا
فۆتۆ: 
2019-06-20

9845 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک کۆماردا کۆبووە و گفتوگۆیان لەسەر  پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و پرسی نەوت کردووە.

نێچیرڤان بارزانی لە فەیسبوکی ڕاگەیاندووە، "ئەمڕۆ لە بەغدا لەگەڵ به‌ڕێزان سەرۆک وەزیران، سەرکۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوومەوە و دووپاتم کردەوە کە ھەرێمی کوردستان ئامادەیە سەرجەم کێشە ھەلپەسێردراوەکانی لەگەڵ حکومەتی فێدراڵی عێراق بەپێی دەستوور چارەسەر بکات و له‌ هه‌موو بواره‌کاندا هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی بکه‌ین".

هاوکات سەرچاوەیەک بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند،   لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانى گفتوگۆ لەبارەى ڕێککەوتنە نەوتییە پەنجا ساڵییەکەى نێوان هەرێم و تورکیای کردووە.

سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا لەکاتێکدایە بڕیاربوو هەفتەی رابردوو عادل عەبدولمەهدی سەردانی هەولێر بکات بەڵام سەردانەکە ئەنجام نەدرا.

ب.ب