سەردێڕ:

تەقینەوەیەک لە عەفرین ڕوویدا

فۆتۆ: 
2019-06-20

1140 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە شەقامی سیاسە لە عەفرین ڕوویداوە و کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

بە پێی ئاژانسەکە، تەقینەوەکە لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە و بەڵام ئاژانسەکە باسی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی نەکردوە.

ڕۆژی ١٨ی ئازاری ٢٠١٨ چەکدارانی سوپای سوریای ئازاد بە هاوکاری سوپای تورکیا، دوای نزیکەی دوو مانگ شەڕ و پێکدادان، کۆنترۆڵکردنی عەفرینیان ڕاگەیاند و تا ئێستاش لەژێردەستی ئەو هێزانەدایە.