سەردێڕ:

ئەنگێلا مێرکڵ: دژى ڕاگەیاندنى دەوڵەتى کوردیم

فۆتۆ: 
2019-06-20

13435 جار خوێندراوەتەوە

ڕاوێژکارى ئەڵمانیا ڕایگەیاند، دژى ڕاگەیاندنى دەوڵەتى سەربەخۆیى کوردییە لە عێراق و لەگەڵ یەکپارچەیى خاکى عێراقدایە.

ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکارى ئەڵمانیا لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا لەکاتى سەردانیکردنى یەکێک لە قوتابخانەکانى ویلایەتى سەکسۆنیاى خوار لە باکورى ئەڵمانیا ڕایگەیاند، پێى وانیە دروستکردنى دەوڵەتى کوردى خزمەت بە ئاشتى ناوچەکە بکات.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەگەڵ یەکپارچەیى خاکى عێراقدایە و بە پێویستیشى زانیوە دۆخێکى دادپەروەر بۆ کوردەکان بەرجەستەبکرێت وەک" حوکمى زاتى" لە چوارچێوەى عێراقدا.

ئەوە لە کاتێکدایە حکومەتى ئەڵمانیا دژایەتى خۆى بۆ ڕاپرسى و سەربەخۆى هەرێمى کوردستان و جیابونەوەى لە بەغدا دەربڕى کە لە ٢٥ى ئەیلولى ٢٠١٧ کرا و حکومەتى عێراق وڵاتانى ئێران و تورکیاى دراوسێى ڕەتیانکردەوە.

ب.ب