سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. کارەکتەری سەرەکى فیلمی ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان باسی ژیانی ئێستاى دەکات

فۆتۆ: 
2019-06-19

16394 جار خوێندراوەتەوە

دواى تێپەڕبوونى ٢٠ ساڵ بەسەر پەخشکردنى فیلمى ساتێک بۆ مەستى ئەسپەکان، کارەکتەرى سەرەکى فیلمەکە دەڵێت، لە ئێستادا بەواقیعی بەرجەستەى چیرۆکی ژیانى ناو فیلمەکە دەکات.

ئەیوب ئەحمەدى کاراکتەری سەرەکی فیلمى "ساتێک بۆ مەستى ئەسپەکان" کە بەهمەنى قوبادى دەرهێنەرى بووە، باس لە دۆخی ژیانى خۆی دەکات و ئەوە دەخاتەڕوو لە ئێستادا بەواقیعی بەرجەستەى چیرۆکی ژیانى ناو فیلمەکە دەکات.

ئەیوب کە بە قاچاخچێتى و کۆڵبەرى بژێوی ژیانى دابین دەکات، باسی لەوەکردووە، هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووە ئەو ڕۆڵەى کە لە فیلمەکەدا دیویەتى ببێتە واقیع لە ژیانیدا، هاوکات ڕەخنەش لە بەرپرسان دەگرێت بەوەى هاوکارییان نەکردووە و وەک خۆی دەڵێت، ئەگەر پاڵپشتى بکرایە ئەوا لە بوارى هونەریدا زۆر دەچووە پێشەوە.

ئ.ر