سەردێڕ:

زانایان: دوو جۆر میوە نیشانەکانی پیری ناهێڵن

فۆتۆ: 
2019-06-19

18904 جار خوێندراوەتەوە

لە نوێترین توێژینەوەی زانستیدا زانایانی سویسرا لە هەنگاوێکی جیاوازدا بە تاقیکردنەوە دەرمانێکیان بە ناوی "ئێکسیری ژیان" بەرهەمهێناوە کە کاریگەریی پێچەوانەی لەسەر کرداری دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری هەیە، لە هەنار و توودا ئەو ماددەیە دەبینرێت.

لە ئەنجامی ترشاندنی ئەو دوو جۆرە میوەیە و وەرگرتنی پێکهاتەکانی و لێدانی بە کرم و مشک، دەرکەوتووە کە کاریگەریی هەیە لەسەر کەمبوونەوە و خاوبوونەوەی لەدەستدانی ماسولکەکان بەهۆی چوونە تەمەنەوە.

نووسەری توێژینەوەکە یۆهان ئۆیرکسی پرۆفیسۆر لە کۆلێژی ئیکۆل پۆلیتێکنیک لە زانکۆی لۆزانی سویسرا وتوویەتی، "بەپێی لێکۆڵینەوەکە دەرکەوتووە ئەو پێکهاتەی کە بە (یو ئەی) ناوبراوە کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر تەندروستی هەیە."

ڕۆژنامەی زە سکۆتس مان ئاماژەی بەوە کردووە، "یو ئەی" میتاپۆلیزمی سروشتییە و لە پێکهاتەی ڕووەک وەرگیراوە، دەرکەوتووە کاریگەریی لەسەر تەندروستیی ئێسکە پەیکەری ئاژەڵ هەیە، ئاشکراشبووە ئەو مادەیە هیچ کاریگەرییەکی نەرێنیی لەسەر مرۆڤ نابێت.

زانایان لێکۆڵینەوەیان لەسەر ٦٠ کەسی بەساڵاچوو کردووە، کە بڕێک یان زیاتریان لەو پێکهاتەیە بۆ ماوەی چوار هەفتە داوە بە بەشداربووەکان.

بەپێی توێژینەوەکە بڕی ٥٠٠ بۆ ١٠٠٠ میلیگرامیان لەو ماددەیە هەمان شێوەی هەنار و توو کاریگەریی هەبووە، کە پێکهاتەیەک بەرهەمدەهێنێت گرفتەکانی ماسولکە ناهێڵێت، تواناکەی بۆ بنیاتنان و بەهێزکردنی ماسولکە هاوشێوەی وەرزشکردن وایە.

ئ.ل

Related image

‌بەپەلە