سەردێڕ:

لەمەودوا لە بەغدا ڤیزەی حەجکردن بە هاوڵاتییان دەدرێت

فۆتۆ: 
2019-06-19

2730 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی حەج و عومرەی عێراق ڕایگەیاند، لەمەودوا ڤیزای حاجیانی عێراق لە باڵیۆزخانەی سعودیە لە بەغدا دەدرێت بەو هاوڵاتییە عێراقییانەی کە گەشتی حەج و عومرە دەکەن بۆ سعودیە.

حەسەن کینانی وتەبێژی دەستەی حەج و عومرەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، خالید عەتییە سەرۆکی دەستەی حەج و عومرەی عێراق لەگەڵ عەبدولعەزیز شممەری باڵیۆزی سعودیە لە بەغدا ڕێککەوتوون لەمەودوا ڤیزا بە حاجیانی عێراق بدرێت لە بارەگای باڵیۆزخانەی ڕیاز لە بەغدا، کە ماوەی ٣٠ ساڵە پچڕاوە.

کینانی ئاماژەی بەوەش کردووە، دەستەکەیان هەوڵی زۆری داوە لەپێناو پێدانی ڤیزاکان بە حاجیانی عێراق لە بەغدا و کارئاسانیکردن و لەپێناو گلدانەوەی کات و بڕی تێچوون، کە هەموو ساڵێک دەستەی حەج و عومرەی عێراق بەخەرجی دەدات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر ڤیزاکان لە عەممانی پایتەختی ئوردن دەدرایە حاجیانی عێراق بەرلەوەی گەشتی حەج و عومرە بکەن بۆ شوێنە پیرۆزەکانی سعودیە، کە پێویستی بە کات و تێچوونی زۆر هەبووە.

ع.م