سەردێڕ:

​وه‌زاره‌تی ناوخۆ گۆڕانکاری لە مۆڵه‌تی شۆفێری و ساڵانەی ئۆتۆمبێلدا دەکات

فۆتۆ: 
2019-06-19

9985 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاندووە، مۆڵه‌تی شۆفێری و ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت و دەکرێنە‌ كارتێكی ئه‌لیكترۆنی.

سامی جه‌لال به‌ڕێوبه‌ری گشتی دیوان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ دیجیتاڵ میدیایی ئێن ئاڕ تی ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی گۆڕانكاریان له‌ مۆڵه‌تی شۆفێری و ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل كردووه‌و ده‌بێته‌ كارتێكی ئه‌لیكترۆنی و نێوده‌وڵه‌تی.

ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەو کارتە ئەلیکترۆنییە بە ھەرسێ زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی لەسەری دەنووسرێت.

سامی جه‌لال ئەوەشی وت، بەم هەنگاوەش سیستمی ھاتوچۆ لە ھەرێمی كوردستان و شارەكانی تری عێراق وەك یەكی لێدێت.

 سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنیشی، به‌ڕێوبه‌ری گشتی دیوان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ وتی، پێشبینی ده‌كرێت له‌ شه‌ش مانگی داهاتوو كار به‌م شێوازه‌ بكرێت.