سەردێڕ:

زانایان: خواردنەوەی چا پێش نووستن کێشی لەش دادەبەزێنێت

فۆتۆ: 
2019-06-19

4879 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی بواری خۆراک ئاشکرایدەکەن چەند جۆرێکی چا لە شەواندا و پێش نووستن بخورێتەوە، یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشی لەش .

بەگوێرەی وتەی زانایان، بەشێک لە خەڵکی لە ناوچەی ورگیاندا چەوری کۆبووەتەوە کە گرفتی دەروونیی و تەندروستییان بۆ دروستدەکات، بۆ ڕزگاربوون لێی باشترە شێوازی ژیان باشتر بکرێت و خەوی شەوان ڕێکبکرێتەوە و باری دەروونیی ئارامبێتەوە و لە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ بەدووربن.

زانایانی بواری خۆراک، جەخت لەوە دەکەنەوە خواردنەوەی کوپێک چا لە شەواندا یارمەتیدەرە بۆ خەوێکی باش و دابەزاندنی کێشی لەش.

دیارترین ئەو چایانەش کە سوودی هەیە بۆ خەوێکی ئارام و توانەوەی چەوریی لەش:

چای دارچینی

Related image

دژە هەوکردنە و ئاوسانی سک و ڕیخۆڵە و گەدە ناهێڵێت و ماندوێتی جەستە کەمدەکاتەوە، بە یەکێک لەو بەهاراتانە دادەنرێت کە وزە بە لەش دەبەخشێت.

هیلین بۆند پزیشکی خۆراک ڕایگەیاند، کاریگەریی کەمی لەسەر سوڕی مانگانە هەیە، ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕادەگرێت و بەرەنگاری ئەنسۆلین دەبێتەوە دژی دەردانی بڕێکی زۆر لە شەکر، ئەمەش ڕۆڵی دەبێت لە دابەزاندنی کێشی لەش و ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە.

چای نەعنا

Image result for ‫- شاي النعناع‬‎

هەستی ماندوێتی و هیلاکی کەمدەکاتەوە، بەتایبەت ئەگەر لەنێوان ژەمەکاندا بخورێتەوە، تەرکیز زیاتر دەکات و ژانەسەر و دڵەڕاوکێ ناهێڵێت و خەو باش دەکات و کێش دادەبەزێنێت.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستیی ساڵی ٢٠١٤ چا لە توانایدایە بە خێرایی کێشی لەش دابەزێنێت، ئەویش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆڕمۆنی لیپتین، کە ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە.

لە توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٦دا هاتووە ڕۆژانە خواردنەوەی چا یارمەتیی ٥٩ کەسی قەڵەوی داوە بۆ دابەزاندنی کێشی لەشیان و کەمکردنەوەی زیانە تەندروستییەکانی جگەریان.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١١ ئەو کەسانەی شەوان شەش بۆ هەشت کاتژمێر دەنوون، چانسێکی گەورەتریان هەیە بۆ دابەزاندنی کێشی لەشیان بەراورد بەوانەی کەمتر لەو ماوە دەنوون، خەوی ناتەندروست کاریگەریی نەرێنیی لەسەر سوڕی مانگانە و هێلکەدانان دەبێت، کالۆری زیاتر دەکات و ئارەزووی خواردن زیاد دەکات، هەربۆیە خەوی باش هۆکارە بۆ تواندنەوەی چەوریی لەش.

ئ.ل