سەردێڕ:

ئومێد خۆشناو: مه‌سرور بارزانی سێ پێوەرى بۆ وەزیرەکانی کابینەکەی دیاریکردەووە

فۆتۆ: 
2019-06-19

7857 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ڕایگه‌یاند، لایه‌نه‌ پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت ئاماده‌یی خۆیان بۆ پابه‌ندبوون به‌ ڕێككه‌وتنه‌كانه‌وه‌ نیشانداوه‌ و مه‌سرور بارزانیش سێ پێوەرى بۆ وەزیرەکان دیاریکردەووە.

ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی کە هاوکات ئەندامى شاندى دانوستانکارى پارتییە، بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاندووە، به‌ لایه‌نه‌كان وتراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هەرچی زووه‌ ئاماده‌كاریی بكه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی سیڤیی كاندیده‌كانیان.

بە وتەى خۆشناو، پێش ماوه‌ی یاسایی، كابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم ته‌واو ده‌كرێت.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ڕەتیکردەوە، مه‌سرور بارزانی هەفتەیەکی بە لایەنەکان دابێت تا سیڤی کاندیدەکانیان پێشکەش بکەن، بەڵام باسی له‌شێوازی هه‌ڵبژاردنی كه‌سه‌كان كردووە كه‌ دڵسۆز و پاك بن و له‌ چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی و پسپۆڕییدا بێت.

ئومێد خۆشناو باسی لەوەشکردووە، كابینه‌كه‌ی نۆیەم لە ١٩ وه‌زاره‌ت پێکدێت، ١٠ی بۆ پارتی، پێنج بۆ یه‌كێتی و چواریش بۆ گۆڕان ده‌بێت.