سەردێڕ:

هەولێر.. زیاتر لە ٣٠ محاویلەى گوندەکانى دەوروبەرى قوشتەپە دزراون

فۆتۆ: 
2019-06-18

1512 جار خوێندراوەتەوە

زۆریی حاڵه‌ته‌كانی، دزینی محاویلەی كاره‌بایی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی قوشته‌په‌ له‌ سنووری پارێزگایی هه‌ولێر بووەتە قسەو باسی ناو دانیشتووانی گوندەکانی سنورەکە.

محاویلەی کارەبایی لە بەرزیی نزیکەی چوار مەتر دادەنرێت، بەڵام ئەوە نەبووەتە ڕێگر لەبەردەم ئەو کەسانەی دزییەکە دەکەن، لەناو هەر محاویلەیەکیشدا بڕی ١٠٠ کیلۆ مادەی مسی تێدایە کە نزیکەی ٧٠٠ دۆلار دەکات و دانیشتوانی ناوچەکەش داوادەکەن هێزە ئەمنییەکان بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکان بکەن.

ڕێبوار یەکێکە لەو کەسانەی محاویلەکەی دزراوە، ئەو به‌ بڕی زیاتر له‌ چوار هه‌زار دۆلار محاویلەیەکی بۆ حەوزی ماسی و کێڵگەکەی داناوە، بەڵام محاویلەکەی دزراوە و زیاتر لە ٢٠ هەزار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.

عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئاماژەی بەوەکرد، پاراستنی محاویلەکان لە ئەستۆی پۆلیسدا نییە و دەبێت خاوەن محاویلەکان خۆیان چاودێری محاویلەکانیان بکەن.

وەزارەتی کارەبا لەکاتی ڕاکێشانی کارەبادا بۆ سنورەکەدا، محاویلەی پێویستی بۆ دانەناون و دانیشتوانی ناوچەکەش لەسەر ئەرکی خۆیان محاویلەیان کڕیوە بۆ پرۆژەکانیان، بەپێی ئامارە نا فەرمییەکانیش تا ئێستا نزیکەی ٣٠ محاویلە دزراون.

هـ.ع