سەردێڕ:

وەزیری بەرگری ئەمریکا بەوەکالەت دەستیلەکارکێشایەوە

پاتریک شاناهان، وەزیری پێشووی بەرگری ئەمریکا بەوەکالەت
فۆتۆ: 
2019-06-18

2085 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پاتریک شاناهان وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە وەکالەت دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ئەکاونتی خۆی لە تویتەر نوسیوویەتی، "پاتریک شاناها وەزیری بەرگری بە وەکالەت، کە کارێکی ناوازەی کرد، بڕیاریدا دەستلەکاربکێشێتەوە، بۆئەوەی کاتێکی زیاتری لەگەڵ خێزانەکەیدا بۆ بگەڕێتەوە."

باسی لەوەش کردووە، مارک ئیسپەری وەزیری سوپا دەبێتە وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت و ئەو دڵنیایە کە مارک کارێکی ناوازە دەکات.

پاتریک شاناهان وەکو وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە وەکالەت لە جێگەی جەیمس ماتیس دەستبەکاربوو، کە بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپدا لەسەر ژمارەیەک دۆسیە، کە سەرەکیترینیان بڕیاری ترەمپ بوو بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، ٢١ی کانوونی یەکەمی ساڵی پار دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.

دیاریکردنی مارک ئیسپەر وەکو وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە وەکالەت لەکاتێکدایە، واشنتن لە ململانێیەکی سەربازی و دیبلۆماسیدایە لەگەڵ تاران و هاوپەیمانەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و چەندین سزای ئابوریی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.

هـ.ع

مارك إسبرمارک ئیسپەر