سەردێڕ:

شەش خواردنەوە یارمەتیدەرن لە نەمانی ئاوسانی گەدە و سک

فۆتۆ: 
2019-06-18

8713 جار خوێندراوەتەوە

ئاوسانی گەدە و سک یەکێکە لە دیارترین گرفتە تەندروستییەکانی بەشێک لە خەڵکی زۆرکات بەهۆی گرفتی جەستەیی و دەروونییەوە ڕوودەدات و ئازارێکی زۆری دەبێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئێکسپرێس لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بەکۆمەڵێک خواردنەوەی سروشتی کردووە، یارمەتیدەرە لە نەمانی ئاوسانی سک و گەدە و گرژییەکانی ڕیخۆڵە لەگەڵ ئەوەشدا کرداری هەرس باشدەکات.

بەپێی ماڵپەرەکە هەندێک کات ئاوسانی گەدە بەهۆی گرفتی تەندروستییەوە دروست دەبێت کە پێویستە چارەسەری پزیشکی بۆ وەربگیرێت، بەڵام لە بارودۆخی ئاساییدا چارەسەرەکان ئاساییە و دەتوانرێت بە ڕێککردنەوەی سیستمی خۆراکی و خووەکانی ڕۆژانە چارەسەری ئەو گرفتە تەندروستییە بکرێت، وەک بەدوربوون لە خواردنەوە گازییەکان و کهول وچەند جۆرێکی تری خۆراک.

ئەو خواردنەوانەی ئاوسانی سک و گەدە ناهێڵن:

چای نەعنا

Image result for ‫شاي النعناع‬‎

بەگوێرەی ئامی شابیرۆ شارەزای بواری خۆراک چای نەعنا تایبەتمەندییەکی هەیە کە ئارامی بە ماسولکەکان دەدات و غازات لە جەستە دەکاتە دەرەوە و کرداری هەرس باش دەکات و ئاوسانی گەدە ناهێڵێت.

ئاوی گوێزی هندی

Image result for ‫ماء جوز الهند‬‎

ئاشڤینی ماشرۆ شارەزای بواری خۆراک ئاشکرایکردووە ئاوی گوێزی هندی بەشێوەی ڕێکخراو بخورێتەوە ڕێژەی شێداری جەستە زیاتر دەکات و ئاستی ئەلیکترۆلایتی جەستە رادەگرێت، ئەویش بەهۆی بوونی پۆتاسیۆم لە پێکهاتەیدا، چونکە ئەو بەرهەمانەی پۆتاسیۆمیان بەرزە ئاوسانی گەدە ناهێڵن بەهەمان شێوەی مۆز، کوپێک ئاوی گویزی هندی ٦٠٠ میلیگرام پۆتاسیۆمی تێدایە، ئەمە لە کاتێکدا لە مۆزێکدا ٤٢٢ میلیگرام پۆتاسیۆم بوونی هەیە.

ئاو

Image result for ‫الماء‬‎

دەیڤید گرۆتۆ شارەزای خۆراکی دەڵێت جەستە کاتێک ئاوی نامێنێت هەڵدەستێت بە بەکارهێنانی شلەمنییەکانی لەش، هەربۆیە خواردنەوەی ئاو بە رێژەیەکی زۆر یارمەتی جەستە دەدات پاشماوەی شلەکان دووبارە بەکارنەهێنێتەوە.

ئاو لەگەڵ لیمۆ

Related image

شارەزای بواری لەشجوانی فرانک لیبمان رایدەگەیەنێت خواردنەوەی ئاو لەگەڵ لیمۆ هەڵبژاردنێکی دروستە، یارمەتی کرداری هەرس دەدات و بەهۆیەوە جەستە بە باشی ماددە خۆراکییەکان دەمژێت.

چای زەنجەفیل بە تامی حێل

Related image

دکتۆر ئۆز لە بەرنامەیەکیدا ئاشکرایکردووە لەدوای خواردنی خۆراکێکی چەور لە نیوەی ڕۆژدا خواردنەوەی کوپێک چای زەنجەفیل بە تامی حێل یارمەتی کرداری هەرس دەدات و ئاوسانی سک و گەدە ناهێڵێت، جگەلەوەش هۆکارە بۆ زیادبوونی هەستی تێری و بڕی خۆراکی کەمتر دەخورێت.

شەربەتی تازە

Related image

بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم وەک شەربەتی مۆز و ئەڤۆکادۆ یارمەتیدەرێکی باشن بۆ کەمکردنەوەی گرفتەکانی کرداری هەرس، بەگوێرەی دکتۆر ئۆز باشترە شەربەتی ئەڤۆکادۆ لەگەڵ ژەمی بەیانیان بخورێتەوە.

پارچەیەک ئەڤۆکادۆ لەگەڵ دوو کەوچکی گەورە کاکاو و نیو مۆز و نیو کوپ شیر بە گوێزی هندی تێکەڵبکرێت و بخورێتەوە.

انتفاخ المعدة يتسبب بشعور مزعج وآلام نفسية وجسدية

ئ.ل