سەردێڕ:

سبەى موچەى ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

موچەی مانگی سێ
فۆتۆ: 
2019-06-18

44203 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبەی موچەی وەزارەتەكانی شارەوانی، كارەبا، گواستنەوە و گەیاندن، پلاندانان، كشتوكاڵ و چەند شوێنێکى تر دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سبەی چوارشەممە (١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩) موچەی وەزارەتەكانی شارەوانی، كارەبا، گواستنەوە و گەیاندن، پلاندانان، كشتوكاڵ دابەشدەکرێت.

هاوکات ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، هەر سبەی موچەی دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی دەستپاكی، دەستەی چاككردن و پاراستنی ژینگە، ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، دەزگای مین و كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكان دابەشدەکرێت.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٣ی ٢٠١٩یە و چوارەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.