سەردێڕ:

پارێزەرەکەی محەمەد مورسی وردەکاری دواساتەکانی ژیانی دەگێڕێتەوە

فۆتۆ: 
2019-06-18

23132 جار خوێندراوەتەوە

پارێزەری محەمەد مورسی دواساتەکانی ژیانی سەرۆکی پێشووی میسر دەگێڕێتەوە دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە کاتی دادگایکردنیدا گیانی لەدەستدا.

عەبدولمەنعەم عەبدولمەقسود، پارێزەری محەمەد مورسی بە ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، پێش ئەوەی دادگایکردنەکەی کۆتایی بێت، محەمەد مورسی بۆ ماوەی ٧ خولەک قسەیکردووە، دوای ئەوە لەناو قەفەزی تایبەت بە تۆمەتبارەکان گوێیان لێبووە کە هاواریان کردووە و وتوویانە "دکتۆر مورسی کەوت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ محەمەد مورسی لە کاتی دادگایکردنەکەیدا رایگەیاندووە، کە ئەو هیچ کاتێک شتێکی نەکردووە زیانی وڵاتەکەی تێدا بووبێت، روونیشیکردووەتەوە کە "لە زیندان مورسی نەیتوانیووە پەیوەندی پارێزەکانی و خێزانەکەی و دونیای دەرەوە بکات، جگە لەوەش لە زیندانی تاکە کەسیدا زیندانی کرابوو".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای یەک خولەک لە هەڵگرتنی دادگاییەکە، پشێوییەکی زۆر دروستبوو و پزیشکەکان رۆشتن بۆ پشکنینی دۆخی تەندروستی مورسی ئەوان تێگەشتن کە گیانی لەدەستداوە، دواتریش پزیشکەکان بە ئاماژە پێیان وتن کە مورسی گیانی لەدەستداوە.

دەشڵێت، "دوای کاتژمێرێک، جارێکی دیکە کاتژمێر ٤:٣٠ خولەک  لەکاتی گواستەنەوەی بۆ نەخۆشخانە مورسیم بینیەوە".

لە کاتیکدا ئەو بەشەی دادگاییەکە کە تۆمەتبارانی تێدا رادەگیرێت ناتواندرێت گوێبیستی تۆمەتبارەکان بیت لەبەر ئەوەی بەڕووی دەنگدا بەربەستکراوە، بەڵام پارێزەرەکە وتی " ئێمە گوێمان لە دەنگیان بوو لەبەر ئەوەی تۆمەتبارەکان بەدەنگێکی زۆر بەرز هاواریاندەکرد".

عەبدولمەنعەم بەدووریزانی ناشتنی تەرمی مورسی لەناو ئاپۆرایی خەڵکدا بەڕێوەبچێت و ئاماژەی بەوەکرد، " لەوانەیە دەسەڵاتداران نیو کاتژمێر بەر لە ناشتنی تەرمەکەی ئاگادارمان بکەنەوە".

ئێوارەی ئەمڕۆ تەلەفزیۆنی فەرمی میسر بڵاویکردەوە، محەمەد مورسی سەرۆکی پێشووی میسر لە لە کاتی دادگاییکردندا کۆچی دواییکردووە.

محەمەد محەمەد مورسی عیسا عەیات لە ساڵی ١٩٥١ لە گوندی (عودوە)ی سەر بە پارێزگای شەرقییە دایک بووە،لە ناو خێزانێکی جوتیار گەورە کراوە و کوڕە گەورەی خانەوادەکەی بووە، پێنجەمین سەرۆکی کۆماری میسرە و یەکەم سەرۆکی دوای شۆڕشی ٢٥ی کانوونی دووەمی ئەو وڵاتە دادەنرێت.

مورسی یەکەم سەرۆکی مەدەنی میسرە کە بە هەڵبژاردن پۆستی سەرۆکایەتی وەرگرتووە، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٢ توانی لە ٥١.٧٣%ی دەنگەکان بە دەستبهێنێت.

ماوەی سەرۆکایەتییەکە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٢ پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی وەرگرت و لە دوای کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٣ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و لەو کاتەوەش زیندانیکرابوو.

هـ.ع