سەردێڕ:

ڕەوتى حیکمەى وەتەنى ئۆپۆزسیۆنبوونى خۆى لە حکومەتى عێراق ڕاگەیاند

فۆتۆ: 
2019-06-17

1407 جار خوێندراوەتەوە

ڕەوتى حیکمەى وەتەنى بڕیاریدا ببێتە ئۆپۆزسیۆن لە حکومەت و بەردەوامیش بێت لە جوڵە وکارى سیاسیدا.

ڕەوتەکە لە ڕاگەیەنراوێکیدا دواى کۆبونەوەى نائاسایى حزبەکە لەڕۆژى یەکشەممە ١٦ى حوزەیرانى ٢٠١٩ ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەکەیاندا ئەداى وەزارەتەکانى حکومەت بەشێوەى گشتى تاوتوێکراوە بەراورد بە دۆخى ژیانى هاوڵاتیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، دواى تاوتوێکردنى دۆخى سیاسى بەشێوەى گشتى و دۆخى خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان و ناڕەزایى شەقامى عێراقى بە تایبەتى ئەو بڕیارەیان دەرکردووە.

بەپێى ڕاگەیەنراوەکە، ڕەوتى حیکمەى وەتەنى بڕیارى ئۆپۆزسیۆن بوونەکەى لەسەر بڕواى ڕەوتەکە بووە لە ڕابردوودا و ئەوەى لەسەرى پێویستیش بێت لە چاودێریکردنى حکومەت دەیکات و بەردەوامیش دەبێت لە هەڵوێستە نیشتمانییەکانى.

ئەوە لە کاتێکدایەى عەمار حەکیم سەرۆکى ڕەوتى حیکمەى وەتەنى لە چەند لێدوانێکى پێشوتریدا ڕەخنەى لە ئەداى حکومەتى عادل عەبدولمەهدى گرتبوو بەوەى نەیتوانیوە لە ماوەى دیاریکراودا کابینەى حکومەت تەواو بکات و بەشێک لە وەزارەتەکان بە بێ وەزیر ماونەتەوە و پڕنەکراونەتەوە.

ب.ب