سەردێڕ:

سبەی موچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت

موچەی مانگی سێ
فۆتۆ: 
2019-06-16

31180 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبەی موچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سامانە سروشتییەکان و ئەوقاف و کاروباری ئایینی دابەشدەکرێت.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سبەی دووشەممە (١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩) موچەی هەریەک لە  وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سامانە سروشتییەکان و ئەوقاف و کاروباری ئایینی دابەشدەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتى دارایى هەرێم ڕایگەیاندبوو، تا ئێستا پارەى بەغدا نەهاتووە و هەرکاتێک پارەکە گەیشت موچەى تەواوى وەزارەتەکان دابەشدەکەن.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٣ی ٢٠١٩یە و چوارەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.