سەردێڕ:

ئەپڵ گۆڕانکاری لە شێوازی بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکانی دەکات

فۆتۆ: 
2019-06-16

2665 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی دەرچوونی مۆبایلی ئەپڵی نوێ کە ناوی "ئایفۆن ١١" ناسراوە، هەندێك زانیاری دزەیانکردووە لەبارەی تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە و بارگاویکەری مۆبایلەکەشەوە، کە وا چاوەڕواندەکرێت هەمان بارگاویکەری ئەندرۆیدی بۆ بەکاربهێنرێت.

ماڵپەڕی فۆربس ئاماژەی بەوە کردووە، کۆمپانیای ئەپڵ واز لەو بارگاویکەرە دەهێنێت کە لە ساڵی ٢٠١٢وە کاریپێدەکات، لەبری ئەوەش بە کێبڵی "یو ئێس بی - سی" مۆبایلەکانی بارگاوی دەکاتەوە، کە ئەو جۆرە کێبڵەیە بۆ ئەندرۆید بەکاردێت.

ئەم زانیارییانەش لە رێگەی وێنەیەکەوە بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دەرکەوتووە لەسەر شاشەی ئایفۆنەکە وێنەی کۆمپیوتەرێك و کێبڵێك هەیە، لەجیاتی ئەو وێنەیەی کە لە رابردوودا لەسەر شاشەکان دەردەکەوت.

هاتف آيفون 11 بمنفذ يو إس بي- سي

بارگاویکەری "یو ئێس بی - سی" بۆ زۆرێك لە ئامێرەکانی وەك کۆمپیوتەر و مۆبایلی ئەندرۆید بەکاردەهێنرێت، هەروەها لە سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٩، گوگڵ پێکسڵ ٢، ون پڵەس ٦دا بەکاردەهێنرێت، بەڵام تا ئێستا لە مۆبایلەکانی ئایفۆندا بەکارنەهاتووە.

Image result for c type charger

ژ.ن


‌بەپەلە