سەردێڕ:

هەولێر..گرژی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خاوەنی ئەو ماڵانەی بڕیاری ڕوخاندنیان بۆ دەرچووە دروستبوو

فۆتۆ: 
2019-06-16

11875 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتتاڵ میدیا ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

ئەمڕۆ یەکشەممە (١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩) تیمی زیادەڕەویی شارەوانیی هەولێر بە هاوکاریی هێزێکی زێرەڤانیی ئاسایش، چوونەتە سەر گەڕەکی پشت مزگەوتی موفتی بە مەبەستی ڕوخاندن و دەرکردنی ژمارەیەک هاوڵاتی لە ماڵەکانیان، بەهۆی ئەوەی کۆمپانیایەک دەیەوێت بیکاتە پرۆژەیەک.

لەکاتی چوونی تیمی شارەوانی بۆ روخاندنی گەڕەکەکە گرژی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و ژمارەیەک لە دانیشتووانی گەڕەکەکەدا دروستبووە.

چەند شایەتحاڵێک لە گەڕەکەکە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تییان ڕاگەیاند، ئەوان ژمارەیەک ماڵن، بەشێکیان تاپۆی هەیە و بەشێکیان فۆڕمی شارەوانیی هەیە، لە ئێستاشدا شارەوانی زۆری بۆ هێناون و دەیانەوێت بە زۆر و لە ڕێگەی هێزەوە دەریانبکەن.

ئاماژەیان بەوەش کرد، شارەوانی پێیوتوون، ئەو ماڵانەی تاپۆیان هەیە قەرەبوو دەکرێنەوە، بەڵام ئەوانەی فۆڕمیان هەیە قەرەبوو ناکرێنەوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی چەندین جار پەیوەندیی کردووە بە لایەنی پەیوەندیدارەوە، بەڵام ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک بدەن.

ع.م