سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

لەسەر ڕێگاى کەلار - خانەقین
فۆتۆ: 
2019-06-16

8903 جار خوێندراوەتەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکى هاتوچۆدا لە سنورى گەرمیان دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووانى دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى گەرمیان ئاشکرایکردووە، رووداوەکە لەسەر ڕێگاى کەلار – خانەقین بەهۆى پێکدادانى نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری پیکاب و  کیا داینە ڕوویداوە.

روونیشیکردووەتەوە، بەهۆى ڕووداوەکەوەى دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش برینداربوون، بریندارەکانیش گەیەنراونەتە نەخۆشانە بە مەبەستى چارەسەرکردنیان.

ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکەم هۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان دادەنرێت لە هەرێمی کوردستاندا، بەپێی ئامارەکانیش، لە ١٥ ساڵى ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانى هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاوڵاتی دیکەش کەمئەندام و برینداربوون.

ئ.ر

Image may contain: outdoor