سەردێڕ:

تڕەمپ داوای لە سەرۆکى شارەوانى لەندەن کرد دەستبەرداریی پۆستەکەى بێت

فۆتۆ: 
2019-06-16

12749 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داواى لە سەرۆکى شارەوانى لەندەن کرد دەستبەرداريى پۆستەکەى بێت.

دۆناڵد تڕەمپ لە تویتێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر نووسیویەتى، لەندەن پێویستی بە سەرۆک شارەوانییەکی نوێیە و داواش لە سادق خان دەکات، بە زوترین کات دەستبەرداریی پۆستەکەی بێت.

تڕەمپ لە تویتەکەیدا سادق خانى بە "کارەسات" وەسف کردووە و ئاماژەى بەوەکردووە، "هیچ شتێک زیاد ناکات جگە لە خراپترکردنی بارودۆخەکە".

ئەوە لەکاتێکدایە سادق خان، یەکەم موسڵمانە کە پۆستی سەرۆکی شارەوانی لەندەنى وەرگرتبێت و پێش هاتنی دۆناڵد ترەمپیش بۆ بەریتانیا لەسەرەتای ئەم مانگەدا، داوایکرد حکومەتی بەریتانیا پێشوازی لە ترەمپ نەکات و ڕێگەش نەدات بێتە وڵاتەکەیەوە، لە بەرامبەریشدا ترەمپ بە توندی هێرشی کردەسەر سادق خان و بەکەسێکی شکستخواردوو وەسفی کرد.

ئ.ر