سەردێڕ:

​پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکى بۆ ئاماری زیانەکانی سوتانی دەغڵودانی جوتیاران پێکهێنا

فۆتۆ: 
2019-06-13

664 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنى ئەمڕۆیدا لیژنەیەکى بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاماری زیانەکانی سوتانی دەغڵودانی جوتیاران لەسەرجەم ناوچەکانی عێراق پێکهێنا.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، پەرلەمانی عێراق بریاری دروستکردنی لیژنەیەکی پەرلەمانی داوە بۆ بەدواداچوون لە زیانەکانی سوتانی دەغڵودانی جوتیاران.

وتیشی، لیژنەکەش پێکھاتون لە ئەندامانی لیژنەی ئەمن و بەرگری و لیژنەی کشتوکاڵ و لیژنەی هەرێمەکان و پارێزگاکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەى مانگێکە لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق هەزاران دۆنمی چێنراوی دانەوێڵە و دەغڵودانی جوتیاران سوتاون و تا ئێستاش بەردەوامە و زۆرترین زیانیش بەر ناوچە جێناکۆکەکان کەوتووە.