سەردێڕ:

وێنە.. پێنج لە بەهادارترین دراوی وڵاتان بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی

فۆتۆ: 
2019-06-13

15912 جار خوێندراوەتەوە

لەراپۆرتێکدا ماڵپەڕی fxssi ریزبەندی بۆ بەهادارترین دراوی وڵاتانی جیهان بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی کردووە، لە لیستەکەدا دەرکەوتووە پێنج وڵات بەهادارترین دراویان هەیە کە چواریان دراوی وڵاتانی عەرەبین.

بە گوێرەی ئەو ریزبەندییە بۆ ماوەی چەندین ساڵە دراوی وڵاتێکی عەرەبی بەهادارترین دراوە بەرامبەر دۆلار، بەشێک لە هۆکارەکانی بەهاداری ئەو دراوانە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی پارەیەکی یەدەگی گەورە و جێگیری ئابوری وڵاتەکە.

یەکەم: دیناری کوێتی

بەگوێرەی ریزبەندییەکە دیناری کوێتی بەهادارترین دراوی جیهانە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکا بەجۆرێک یەک دیناری کوێتی بەرامبەرە بە ٣.٢٩ دۆلاری ئەمریکی (بەرامبەریشە بە سێ هەزار و ٩٥٠ دیناری عێراقی).

أغلى العملات في العالم

دووەم: دیناری بەحرەینی

دراوی شانشینی بەحرەین دووەم بەهادارتری دراوی جیهانە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەجۆرێک یەک دیناری بەحرەینی بەرامبەرە بە ٢.٦٥ دۆلاری ئەمریکی (بەرامبەریشە بە سێ هەزار و ١٨٠ دیناری عێراقی).

أغلى العملات في العالم

سێیەم: ریاڵی عومانی

دراوی سەڵتەنەتی عومان لە ریزبەندییەکەدا لە پلەی سێیەمدایە و یەک ریاڵی عومانی بەرامبەرە بە ٢.٦٠ دۆلاری ئەمریکی (بەرامبەریشە بە سێ هەزار و ١٢٠ دیناری عێراقی).

أغلى العملات في العالم

چوارەم: دیناری ئەردەنی

دراوی وڵاتی ئەردەن لەسەر ئاستی وڵاتان لە پلەی چوارەمدا هاتووە، بەجۆرێک یەک دیناری ئەردەنی بەرامبەرە بە ١.٤٢ دۆلاری ئەمریکی (بەرامبەریشە بە هەزار و ٦٩٢ دیناری عێراقی).

أغلى العملات في العالم

پێنجەم: پاوەن

پاوەن کە دراوی فەرمی وڵاتی بەریتانیایە لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیەکەدا هاتووە بە جۆرێک یەک پاوەن بەرامبەرە بە ١.٢٦ دۆلاری ئەمریکی (بەرامبەریشە بە هەزار و ٥١٢ دیناری عێراقی).

أغلى العملات في العالم

هـ.ع