سەردێڕ:

دهۆک.. تەقە لە خوێندکارێک کرا و برینداربوو

کێشەى کۆمەڵایەتیی بووە
فۆتۆ: 
2019-06-13

3473 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتال میدیای ئێن ئار تى، دهۆک، بێوار حیلمى

لە گەڕەکى بەرۆشکێى شارى دهۆک تەقە لە خوێندکارێکى دەرەکی ١٢ی ئامادەی کرا و بەوهۆیەوە برینداربوو.

 هێمن سلێمان وتەبێژى پۆلیسى دهۆک بە ئێن ئار تى راگەیاند، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لە گەڕەکى بەرۆشکێى پارێزگاى دهۆک لەکاتی تاقیکردنەوەى ئەزمونى دەرەکى پۆلى ١٢ى ئامادەیی تەقە لە خوێندکارێک کرا و برینداربووە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ناسنامەى کەسى تەقەکەرەکە و قوتابیە بریندارەکەش لاى پۆلیس ئاشکرایە و کێشەى کۆمەڵایەتى لە نێویاندا هەبووە و تائێستاش کەس دەستگیرنەکراوە.

پۆلیسى ڕوونیشیکردەوە، قوتابیە بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.

لەگەڵ ئەوەى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم بڕیارى دەرکردوە بۆ نەهێشتنى هەڵگرتنى چەکى بێ موڵەت، بەڵام حاڵەتەکانى تەقەکردن و کوشتنى هاوڵاتیان لە شارەکانى هەرێم ڕووى لە زیادبوون کردووە.

ب.ب