سەردێڕ:

​ئاگر لە دەغڵودانی چەند گوندێکی قەرەهەنجیر کەوتەوە

فۆتۆ: 
2019-06-13

1439 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، چەمچەماڵ ، ڕزگار جەبار 

زیاتر لە کاتژمێرێکە ئاگر لە دانەوێڵەی نەدوراوی جوتیارانی چەند گوندێکی ناوچەی شوانی سنوری ناحیەی قەرەهەنجیر کەوتەوە.

ئاڤێستا شێخ محەمەد، بەڕێوبەری ناحیەی قەرەهەنجیر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، لەهەریەک لە گوندەکانی گوڵمکەوە و گۆران و قڵاوقوت لە سنوری ناوچەی شوان ئاگر لە دەغڵودان و پوش و پاوەنی جوتیارانی ئەو گوندانە کەوتووەتەوە.

ئەوەشی وت، زیاتر لە کاتژمێرێکە سەرجەم تیمەکانی سنوری ناحیەکەیان بەهاوبەشی پۆلیسی دارستانی ناحیەکە گوندنیشینان لەهەوڵی کۆنترۆڵکردنیدان، بەڵام بەهۆی فراوانی ئاگرەکەوە تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

ناوبراو وتیشی، تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە و ڕوونیش نییە زیانەکان چین.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمساڵ زۆرترین زەوى چێندراو و دەغڵودانی جوتیاران لە هەرێم و ناوچە کێشە لەسەرەکان سوتاون.