سەردێڕ:

عومان.. دوو کەشتی نەوتهەڵگر رووبەڕووی هێرشبوونەوە

فۆتۆ: 
2019-06-13

5286 جار خوێندراوەتەوە

میدیای فەرمی حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە ئاوەکانى کەنداودا کراونەتە ئامانج، بەهۆیەوە نرخی نەوت لەسەدا ٣ بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان، کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەدوای جێهێشتنی بەنداوی فوجەیرە لە ئیمارات، لە نزیک کەناراوەکانی ئێران گڕیانگرتووە .

گروپی ماریتایم بۆ چالاکییە بازرگانیەکان، کە گروپێکی بەریتانییە ڕایگەیاند، لە ئێستادا لە کەنداوی عومان لێکۆڵینەوە لە هۆکاری "روداوی" گڕگرتنی کەشتی نەوتهەڵگر دەکرێت.

ئەو گروپە داواشیکرد، زۆر بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ رووداوەکە بکرێت لە کاتێکدا گرژی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا هەیە.

هاوکات هێزی دەریایی ئەمریکی فیفس فلیت، لە بەحرەین بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێسی ڕاگەیاندووە، ئاگاداری رووداوەکەن و لە هەوڵی بەدەستهێنانی وردەکاری زیاتردان.

لەلایەکیترەوە پێگەى "عەسرایران" بڵاویکردەوە، هێرشەکە لە دوورى ٣٠ کیلۆمەتر لە بەندەرى جاسکى باشورى ئیرانى بووە و یەکێک لە کەشتیەکان مادەى میسانۆڵى هەڵگرتووە کە مادەیەکە زوو گڕدەگرێت بۆیە پرۆسەى کوژانەوەى ئاگرەکە قورس دەبێت.

هاوکات ئاژانسى بلۆمبێرگى ئەمریکى ڕایگەیاند، کەشتیەکان نەوتیان لە سعودیەوە گواستوەتەوە بۆ سەنگاپورە و لە دەریاى عومان کراونەتە ئامانج.

بەهۆی ئەو رووداوەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانى جیهاندا لەسەدا سێ پۆنیت دوو بەرزبووەوە و گەیشتە ٦١ دۆلار و ٩٧ سەنت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش لەسەدا دوو پۆینت حەوت بەرزبوەوەو گەیشتە ٥٢ دۆلار و ٥٥ سەنت.

ئەوە لەکاتێکدایە لە مانگى ڕابردوودا لە نزیک بەندەری فجێرە کە یەکێکە لە گەورەترین وێستگەکانى پڕکردنى سوتەمەى کەشتیەکان دوو کەشتى نەوتهەڵگر کرانە ئامانج و بەوەش گژى و ئاڵۆزیەکانى نێوان وڵاتانى کەنداو ئەمریکا لەگەڵ ئێران زیاتر بوون.

وكالة إيرانية تنشر أولى الصور للناقلتين المستهدفتين وتحدد التبعية