سەردێڕ:

کاتەکانی خەوتن چۆن کاریگەری دەکاتە سەر جەستە؟

فۆتۆ: 
2019-06-13

2480 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی توێژینەوەیەك کە ماڵپەڕی "جۆرناڵ سلیپ میدیسین" بڵاویکردووەتەوە ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی کە درەنگ دەخەون رووبەڕووی هەندێك تێكچوون و کێشە دەبنەوە، لە ڕووی تەندروستی و دەروونییەوە.

لە توێژینەوەکەدا ٢٢ کەس بەشدارییانکردووە کە ڕاهاتبوون درەنگ بخەون، ئەو کەسانە وتیان کە هەستیان بەباشبوون کردووە کاتێك کاتژمێری بیۆلۆژیی خەوتنیان گۆڕیوە.

ئەم بەشداربووانە وا ڕاهاتبوون کە کاتژمێر دوو و نیوی بەیانی بخەون و کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی لە خەو هەستن، ئەم توێژینەوەیە سێ هەفتەی خایاندووە.

لەم ماوەیەشدا بەشداربووەکان سێ کاتژمێر بەر لە کاتی خۆیان لەخەو هەستان، زووتر نانی بەیانیان دەخوارد، دوای کاتژمێر حەوتی ئێوارە هیچ خواردنەوەیەکیان نەدەخوارد کە کافایینی تێدابێت.

هەروەها ئەنجامەکان دەریانخست، ئەم بەشداربووانە توانیان لایەنی دەروونی و تەندروستییان باشتر بکەن، بەمەش توانیان زیاتر تەرکیز بکەنە سەر کارەکانیان.

ژ.ن