سەردێڕ:

شاندێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد

ویلیام ڕۆباک، ڕاوێژکاری ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی
فۆتۆ: 
2019-06-13

2943 جار خوێندراوەتەوە

شاندێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و هەنگاوی دووەمی لەناوبردنی داعش و ئاوەدانکردنەوە و چۆنێتی پێشکەشکردنی خزمەگوزارییەکانیان لەگەڵ بەرپرسانى رۆژئاوا تاوتوێ کرد.

شاندەکە لەلایەن ویلیام ڕۆباک، ڕاوێژکاری ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرۆکایەتى کراوە، لەگەڵ بەرپرسانى خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆبوەتەوە.

دوای کۆبوونەوەکەش، ویلیام ڕۆباک، قسەى بۆ میدیاکان کرد و وتی: سەردانەکەیان بۆ هاوکاری و پشتگیریکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و خۆبەڕێوەبەری ناوچەکەیە، لە چوارچێوەی هەنگاوی دووەمی هەڵمەتی لەناوبردنی داعشدا.

ڕاشیگەیاند: لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر باسیان لە چۆنێتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی کردوە بۆ گەلانی هەرێمەکە و ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کردوویانە لە شەڕی دژی داعش بە نرخە.

لە بارەی دروستکردنی دادگایەکی نێودەوڵەتیش بۆ دادگاییکردنی چەکدارانی داعش، ویلیام ڕۆباک وتی: ئەوان ئەمجارە ئەم بابەتەیان لەگەڵ بەرپرسانی خۆبەڕێوەبەریی باس نەکردوە، بەڵام بابەتێکی زۆر گرنگە و لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان ڕاوێژی لەسەر دەکەن، پاراستنی چەکدارانی داعش لە هەرێمەکە گرنگە و دەبێت ڕێگەیەک هەبێ بۆ دادگاییکردنیان.

هـ.ع