سەردێڕ:

​ئەردۆغان: مانگی داهاتوو سیستمی ئێس ٤٠٠ لە ڕوسیا وەردەگرین

لە کاتێکدا ئەمریکا داوای پاشگەزبوونەوەی کردووە
فۆتۆ: 
2019-06-12

2102 جار خوێندراوەتەوە

ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، مانگی داهاتوو سیستمی ئێس ٤٠٠ لە ڕوسیا وەردەگرن.

ئەردۆغان ڕایگەیاندووە، سەرجەم ڕێکارەکانی وەرگرتنی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێس ٤٠٠ لەگەڵ ڕوسیا تەواو و بووە و پاشگەزنابنەوە لەو هەنگاوەیان و مانگی داهاتووش سیستمەکە وەردەگرن.

ئەمەش لەکاتێکدایە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نوێترین هەڵوێستی خۆیدا سەبارەت بە ئەگەری وەرگرتنی موشەکی جۆری ئێس ٤٠٠ی ڕوسی لە لایەن تورکیا ڕایگەیاند، دوا مۆڵەت  بۆ پاشگەزبوونەوە لەو بڕیارە مانگی تەموزی داهاتووە، چونکە پاراستنی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و واشنتۆن و تەنانەت ناتۆش دەخاتە مەترسییەوە.

پاتریک شاناهان وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت ڕایگەیاند، گرێبەستی کڕینی موشەکی ئێس ی٤٠٠ ڕوسی لە لایەن تورکیاوە جگە لەوەی کاریگەری دروست دەکات لەسەر پاراستنی هاریکاری و پەیوەندی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە، بە هەموو شێوەیەکیش تورکیا بێبەش دەکات لە وەرگرتنی فڕۆکەی جۆری ئێف ٣٥.

وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت جەختیکردووەتەوە، هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەکان، بە گوێرەی یاسای دژایەتیکردنی دوژمن و نەیارانی ئەمریکا، سوورن لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا، ئەگەر بێتوو ئەنقەرە موشەکی جۆری ئێس ٤٠٠ وەربگرێت.