سەردێڕ:

هەڵوێستی عەرەب و تورکمانەکان لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک

فۆتۆ: 
2019-06-12

4396 جار خوێندراوەتەوە

پۆستی پارێزگاری کەرکوک، گرێکوێرەی ڕێککەوتنەکانی نێوان پارتی و یەکێتییە، سەرەڕای چەندین کۆبوونەوە تا ئێستا لەسەر ئەو بابەتە نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.

تا ئێستا پارتی سەرجەم ئەو ناوانەی ڕەتکردووەتەوە کە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک پێشنیازی کردوون، فەرید ئەسەسەردیش ئاشکرایکرد، یەکێتی ناوی خالید شوانی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و جەمال تاهیر بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی کەرکوکی داوەتە پارتی، بۆئەوەی لەسەر کەسێکیان ڕێکبکەون.

بەرپرسانی یەکێتییش لە کەرکوک باس لەوە دەکەن، لە ماوەیەکی نزیکدا پرسی پارێزگار یەکلایی دەبێتەوە.

عەرەبەکانی کەرکوک جیاواز لە ڕابردوو لارییان نییە لە دانانی کەسێکی کورد وەک پارێزگار و تەنها دەڵێن، دەبێت پارێزگاری نوێ کەسێکی قبوڵکراو بێت و پێش دانانی گفتوگۆیان لەگەڵدا بکرێت، تورکمانەکانیش دەڵێن کورد و عەرەب دەیان ساڵ پارێزگاری کەرکوک بوون و، دەیانەوێت تورکمانێک ببێتە پارێزگار.

ئەندامێکی تورکمانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش دەڵێت، لەبەرئەوەی کورد ڕێژەی زۆرینەی ئەنجومەنی پارێزگا پێکدەهێنێت، دەتوانن بەبێ گەڕانەوە بۆ عەرەب و تورکمانەکان کەسێک بۆ پۆستی پارێزگار دابنێن.

لە کۆی ٤۱ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لیستی برایەتی ۲٦ کورسیی هەیە، بەڵام بەهۆی ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتییەوە، لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، ماوەی ۲۰ مانگە ڕاکان جبوری بە وەکالەت پارێزگاری شارەکەیە.

ع.م